بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكاندا بەچەند دەفرۆشرێت؟

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین-

ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلارو 3 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 94 دۆلارو 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران درێژكردەوە، بەڵام بارگرژیەكان لە گەرووی هورمز و دەستبەسەردا گرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە، جارێكی تر نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن