راچڵەكین-
دوای ڕووداوی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردووی ناو هۆتێل ( واشنتنۆ هێڵتۆن) لەكاتی بەڕێوەچوونی ئێوارە خوانێك كە بۆ رۆژنامەنووسانی كۆشكی سپی، بەئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو میلانیای هاوسەری و بەرپرسانی باڵای ئیدارەكەی رێكخرابوو، جارێكی تر باسی هەمان هۆتێل هاتەوە سەرزارو بوەوە مانشێتی هەواڵە جیهانییەكان.
هەر كاتێك باس لەڕووداوە ئەمنییە جیهانییەكان دەكرێت ئەوا هۆتێل ( واشنتنۆ هێڵتۆن) پشكی شێری دەبێت تیایاندا، هۆتێلەكە كە دەكەوێتە ناوچەی دۆبۆنت سێركڵ، لەلای زۆرێك لە ئەمریكییەكان بە هۆتێلی ریگان ناسراوە، بەهۆی ئەوەی لە 30ی ئاداری 1981 لە هەمان هۆتێل لەلایەن چەكدارێك بەناوی هینكلی جۆنیۆر، تەقە لە رۆناڵد ریگان-ی سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا كرا لەكاتێكدا سەرقاڵی جێهێشتنی هۆتێلەكە بوو دوای پێشكەشكردنی ووتارێك.
لەو ڕووداوەدا ریگان بەسەختی برینداربوو، هاوكات هەریەك لە جەیمس برادی، وتەبێژی كۆشكی سپی و كارمەندێكی ئەمنی و پۆلیسێك برینداربوون، رووداوەكەش بووە یەكێك لە وێستگە ئەمنییەكان لەمێژووی نوێی ئەمریكادا.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار دەیە، شەوی رابردوو جارێكی تر ناوی هۆتێل ( واشنتۆن هێڵتۆن) هاتەوە بەرباس، دوای ئەو ڕووداوی تەقەكردنەی تیایدا ڕوویدا.
سەرباری جیاوازی لە بارودۆخەكەو هۆكارەكان، بەڵام ئەوەی بەهاوبەشی لەهەردوو ڕووداوەكەدا دەمێنێتەوە ( واشنتنۆ هێڵتۆن)ە كە لەهۆتێلێكی بەناوبانگەوە لە واشنتۆن بووەتە جێیەك كە ساتە هەستیارە ئەمنییەكانی ئەمریكای تێدا تۆماركراوە.