لەم ناوچانە باراندەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 141

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی نیسانی 2026 كەشی پارێزگای هەولێر،  ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێك لە  ناوچە شاخاویەكان و ناوچە بەرزەكان هەیە  بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری , لە ئێوارەدا كەشەكە ئاسای دەبێتەوە .
 
لە پارێزگای سلێمانی، ئاسمان نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەكات و ئەگەری چەند تاوە بارانێكی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی كورت خایەن و هەندێ كات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، كاریگەری ئەو كەشە بەهاریە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە . ئەگەری چەند تاوە بارانێكی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ.

لە پارێزگای دهۆك، ئاسمان بە گشتی لە ئێستادا لە سنووری ئەو پارێزگایە  (كاتەكانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنووریەكانی باكووری رۆژئاواو بەشێك لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی ئەو دەڤەرە هەیە , كاریگەری ئەو كەشە بەهاریە تا كاتەكانی ئێوارە دەبێت .

پارێزگای هەڵەبجە،  ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆدا لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری باران بارین هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری كورت خایەن لەگەڵ هەورە تریشقە .

پارێزگای كركووك، ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەورە لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
سبەی دوو شەممە 27ی نیسانی 2026 لە كاتەكانی بەرەبەیان لەسەر بەشێك لەم ناوچانە (سنووری پارێزگای هەولێر پیرمام شقلاوە هەریر پاشان كاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ بەشێك لە ئیدارەی سۆران پاشان بۆ شارۆچكەی كۆیە تەقتەق پاشان بەشێك لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێك لە پارێزگای كركووك و ئیدارەی گەرمیان ,كاریگەری ئەو كەشە لە كاتەكانی درەنگی شەوی یەك شەممە  بۆ كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی دوووشەممە بەردەوام دەبێت زۆربەی كات لە كاتی باران هەورە تریشقەش دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن