نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84

راچڵەكین-

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلارو 3 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 95 دۆلارو 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران درێژكردەوە، بەڵام بارگرژیەكان لە گەرووی هورمز و دەستبەسەردا گرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە، جارێكی تر نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن