راچڵەكین-
ڕێبەری ڕەتی سەدر، بەمەرج ئامادەیی نیشانداوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی سەر بەڕەوتەكەی.
رۆژی هەیینی 8ی ئایاری 2026 موقتەدا سەدر لەراگەیەندراوێكدا داواكارییەكی شەش خاڵی ئاڕاستەی عەلی زەیدی كرد، تیایدا جارێكی تر جەختیكردووە لەبەشداری نەكردن لەكابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق.
سەدر لەیەكێك لەپێشنیارەكانیدا داوای لەزەیدی كردووە، گرووپە چەكدارەكان بۆ پێكهاتەی مرۆیی یان گرووپێكی ئایینی بگۆڕێت كە لەژێر سەرپەرشتی دەستەی حەج و عومرەدابن، یان گۆڕینیان بۆ رێكخراوی فریاگوزاری.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەگەر لایەنەكان ئەمە بكەن، ئامادەیە "لیوای یەومول مەوعود" هەڵبوەشێنێتەوە و "سەرایا سەلام"یش رادەستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بكات.
هاوكات رێبەری ڕەوتی سەدر داوای لەسەرۆكوەزیرانی راسپێردراو كردووە، پەنا بۆ "تێكەڵەی عەتار" نەبەن لە پێكهێنانی كابینەی حكومەت و هەموو ئەوانە بە تەواوی لێ دووربخرێنەوە، كە باڵی سەربازییان هەیە.
سەدر داوایكردووە حكومەتی داهاتوو كاربكات بۆ سەربەخۆیی راستەقینەی عیراق و رێگریكردن لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی، بە دروشمی "نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی".