چەند شەقامێكی سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێن

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 822

راچڵەكین -

بەهۆی كاری قیرتاوكردنی شەقامەكانی شاری سلێمانییەوە، لە سبەینێوە كاتژمێر 6ی بەیانی، چەند شەقامێكی ئەو شارە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ شەممە 9-5-2026، لەلایەن تیمەكانمان لە بەشی پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە هەڵمەتێكی چڕ بەڕێوەدەچێت بۆ كاری قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە ئەم شەقامانەی خوارەوە لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانییەوە بەربەست دەكرێ:

شەقامی نزیك فلكەی قەرەداخ بە ئاڕاستەی پردی وڵووبە.

سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی كۆتایی گەڕەكی تاڤگە بە ئاڕاستەی فلكەی هەواری شار.

ئامادەكاریی بۆ قۆناغی دووەمی قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود لە چوارڕیانی سەرچنار بە ئاڕاستەی تەلاری هونەر دەستیپێكردووە و لە ئێستادا شەقامەكە بەربەست كراوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوای لە شۆفێران كردووە بۆ دووركەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵیی، ڕێگاكانی دەوروبەری شەقامە بەربەستكراوەكان وەك جێگرەوە بەكاربهێنن تا ئەو كاتەی تیمەكانیان كارەكانیان كۆتایی پێدەهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن