باوكی كۆچی دوایی كرد... فلیك لە یاری كلاسیكۆ ئامادە دەبێت؟

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101


راچڵەكین-

تەنها چەند كاتژمێرێك پێش یاری كلاسیكۆی زەمین، هەواڵی كۆچی دوایی باوكی هانزی فلیك-ی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڵاوبوەوە، ئەوەش ترسێكی زۆری لای یاریزانان و هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە دروستكردووە، بەوەی فلیك نەتوانێت لەیاریەكەدا ئامادە بێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

یانەی بەرشلۆنە لەراگەیەندراوێكدا سەرباری ئەوەی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی فلیك-ی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە سەبارەت بەوەی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە سەرۆكایەتی تیپی تۆپی پێی یانەكە دەكات لە یاری كلاسیكۆدا یاخود نا؟

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، هانزی فلیك لەگەڵ ئەوەی بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی نیگەران بووە، بەڵام بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە ئەڵمانیا و سەرۆكایەتی یانە كەتەلۆنییەكە بكات لەیاری كلاسیكۆدا، دوای كۆتایی هاتنی یاریەكەش دەگەرێتەوەو بەشداری لەمەراسیمی ناشتنی باوكیدا دەكات.

بڕیارە كاتژمێر 10:00ی شەووی یەكشەممە 6ی ئایاری 2026 لەیاریگای كامپ نو، لەگەڕی 35 هەمینی لالیگادا هەردوو یانەی ریال مەدریدو بەرشلۆنە یاری كلاسیكۆی زەمین ئەنجامبدەن.

یانەی بەرشلۆنە تەنها پێویستی بەیەك خاڵە بۆ ئەوەی ئەمساڵیش ببێتە هەڵگری نازناوی لالیگا لەكاتێكدا یانەی شاهانە بەرێژەیەكی زۆر بێ ئومێد بووە لە نازناوەكەو یاریەكەی ئەمشەویشی تەنها بۆ ئەوەیە بەرشلۆنە بۆ یاریەك لەبەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دوابخات ئەگەر هاتوو بتوانێت سەركەوتن دژی كوڕانی فلیك بەدەستبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن