راچڵەكین - سپۆرت
دوای 10 ساڵ لە راهێنەرایەتیی یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، بڕیایدا یانەكە جێبهێڵت.
ئەمڕۆ هەینی، پیپ گواردیۆلا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كۆتایی ئەم وەرزەی خولی پریمەرلیگ، یانەی مانچستەر سیتی جێدەهڵێم و یاریی مان سیتی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا كە رۆژی یەكشەممە 24-5-2026 بەڕێوەدەچێت، دوایین یاریی دەبێت كە وەك راهێنەری مان سیتی لەنێو یاریگای ئیتحاد ئامادە دەبێت.
گواردیۆلای تەمەن 55 ساڵ كە ماوەی 10 وەرزە راهێنەری یانەی مان سیتییە، لەو ماوەیدا لەكۆی 593 یاری، زیاتر لە سەركەوتنی بەدەستهێناوە و 20 نازناویشی بۆ یانەكەی دەستەبەر كردووە، لەوانە شەش نازناوی خولی پریمەرلیگ و یەك جار پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و یەك جاریش جامی جیهانیی یانەكان.