پاڵەوانێكی كورد نوێنەرایەتی عیراق دەكات لە پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ شەترەنج

وەرزش

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەكین

زۆزگ سەڵاح پاڵەوانی عیراق لەیاری شەترەنجدا ( كلاسیك) نوێنەرایەتی عیراق دەكات لە پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ ئاسیا كەلەوڵاتی مەنگۆلیا بەڕێوەدەچێت.

ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری‌ گشتی‌ بەشی‌ شەتڕەنجی‌ یانەی‌ وەرزشی‌ پێشمەرگە رایگەیاند، ‌ هەڵبژاردەی‌ عیراق بە پاڵەوانانی‌ كوردستان هەمیشە لە پێشەنگی‌ ڕكابەرییە دەرەكییەكان بوون، بۆ ئەم پاڵەوانَتییە زۆزگ سەڵاحی‌ یاریزانی‌ یانەی پێشمەرگەو هەڵبژاردەی عیراق، وەك تاكە یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ ئاسیا لەسەر ئاستی‌ تاك دەكات كە لە ڕۆژانی‌ 27 ی‌ ئایار بۆ 8 ی‌ حوزەیرانی‌ 2026 بەردەوام دەبێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن