نیمار نیگەرانی لە کەمپی راهێنانەکانی بەڕازیل دروست دەکات

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 9

راچڵەکین-
ئامادەکارییەکانی بەڕازیل بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال تووشی شڵەژانێکی گەورە بوو، ئەمەش دوای ئامادە نەبوونی نێیمار لە یەکەمین یەکەی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکەدا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، کە وایکردبوو بوونی لە پێکهاتەی کۆتاییدا بکەوێتە مەترسییەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل جەختی کردەوە کە نێیماری 34 ساڵ لە یەکێک لە ماسولکەکانی قاچی تووشی پێکان بووە و لە یەکەی راهێنانی داخراودا بەشداری نەکردووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.

یەکێتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "هیچ زانیارییەکی تر ئاشكرا ناکرێت تا ئەو کاتەی تیمی پزیشکیی هەڵبژاردەی بەڕازیل هەڵسەنگاندنەکانی تەواو دەکات"، بەڵام ئامادەنەبوونی نێیمار بە خێرایی بوو بە گرنگترین ڕووداوی ڕۆژی دووەمی کەمپی ئامادەکاریی بەڕازیل بۆ مۆندیالی 2026.
بەڕازیل سێ یەکەی ڕاهێنانی تری دەبێت پێش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای ماراکانا ڕووبەڕووی پەنەما ببێتەوە.

بانگهێشتکردنی نێیمار بۆ مۆندیال لە هەفتەی ڕابردوودا جۆش و خرۆشێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، چونکە ئەو لە ماوەی ئەو ساڵەدا کە ڕاهێنەرە ئیتالییەکە بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆ گرتبوو، لە نێو پلانەکانی ئەنچیلۆتیدا نەبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن