ئەمڕۆ ركابەرییەكانی مۆندیالی 2026 دەستپێدەكات

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

بڕبارە كاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان بە ئاهەنگێكی قەشەنگ، ركابەرییەكانی مۆندیالی 2026 لەسەر یاریگای ئازتیكای مێژوویی لە مەكسیكۆ سیتی دەستپێبكات.

مۆندیالی 2026 بەبەرگێكی جیاواز لەمۆندیالەكانی تر دەردەكەوێت كە ئەمریكا، مەكسیك و كەنەدا میوانداریی دەكەن، بۆ یەكەمجاریش لە مێژوودا 48 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەكەن و 104 یاری لە 16 شاری جیاجیا، ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە لە ئەمریكا و كەنەداش، لە یەكەم یاریی پاڵەوانێتییەكە لەسەر خاكی ئەو دوو وڵاتە، ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە ئەنجام بدرێت.

یاری كۆتایی مۆندیالی 2026 لە نیویۆرك جێرسی لەئەمریكا لە رۆژی 19ی تەمووزی 2026 ئەنجامدەدرێت.

هەر ئەمشەو یەكەم یاری پاڵەوانێتییەكە لەكاتژمێر10:00 بەكاتی باشوری كوردستان لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و ئەفریقای باشوور ئەنجامدەدرێت. خشتەی تەواوی یارییەكانی مۆندیال لەم لینكەوە ببینە

ساڵی 1930 یەكەم مۆندیالی تۆپی پێ لە وڵاتی ئۆرۆگوای بەبەشداری تەنها 13 هەڵبژاردە بەڕێوەچوو، وڵاتی خانەخوێش هەر خۆی بووە پاڵەوانی مۆندیال كاتێك لەیاری كۆتایی لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە بەئەنجامی (4-2).


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن