راچڵەكین-
مەفرەزەیەكی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور/ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێكی زۆر گەنمی هاوڵاتییەكی دزیبوو.
رۆژی یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆماركرد كەبڕێكی زۆر گەنمی لێدزراوە، پەڕاوی لێلۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراو بڕیاری دادوەر وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە گەنمەدا كە تۆمەتبار دزیبووی لەگەڵ ئەو ئوتومبێلەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
تۆمەتبار ( ك، ك، ح لەدایكبووی ۱۹۸٦ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە.