راچڵەكین-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 80 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەهۆی گەشبینی بە رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئەگەری كرانەوەی گەرووی هورمز، بازاڕی نەوت كاردانەوەی بەرامبەر بە ئەگەری رێككەوتنەكە پێشان داوەو چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەدابەزیندایە.