راچڵەكین-
جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەرەو ژنێف-ی پایتەختی سویسرا بەرێدەكەوێت بەمەبەستی واژۆكردنی رێكەوتن لەگەڵ ئێران. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی رێورەسمەكە بێت.
جەی دی ڤانس لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس نیوز ووتی، تائێستا كار لەسەر ئەوە دەكەین كێ ئامادەی ڕێوڕەسمی واۆكردنەكە دەبێت.
پێشتریش ڤانس ئاماژەی بەوەكردبوو، رێكەوتن لەگەڵ ئێران دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ ئەمریكا.
هاوكات شاباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان رایگەیاند، دوای زنجیرەیەك دانوستانی چڕ، ئەمریكاو ئێران گەیشتن بەرێكەوتن كە خۆی دەبینێتەوە لەدەستبەجێ كۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكان لەسەرجەم بەرەكاندا بۆ هەمیشە بە لوبنانیشەوە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرۆكوەزیرانی پاكستان بێت، رۆژی 19ی حوزەیران ڕێورەسمی واۆكردنی رێكەوتنەكە لە ژنێف بەرێوە دەچێت.