راچڵەكین-
جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە پێش رۆژی هەیینی داهاتوو، ناوەرۆكی رێكەوتن لەگەڵ ئێران ئاشكرا دەكات.
بڕیارە رۆژی هەیینی داهاتوو 19ی حوزەیرانی 2026 رێكەوتنەكە لەژنێفی سویسرا بەشێوەی كەسی واژ بكرێت، لەكاتێكدا پێشترو بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەنێوان بەرپرسانی ئەمریكاو ئێران واژۆ كراوە.
لەوبارەیەوە جەی دی ڤانس بەفۆكس نیوزی راگەیاندووە، ئەگەری هەیە پێش ئەو وادەیە سەرۆك ترەمپ خاڵەكانی رێكەوتنەكە ئاشكرا بكات.
ڤانس لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا وردەكاری مەرجەكانی سوككردنی سزاكانی سەرئێرانی ئاشكرانەكرد بەڵام ئاماژەی بەوەدا:" بەئێرانییەكان دەڵێین، دەتوانن ئابورییەكی بێ سزادانتان هەبێت، دەكرێت جارێكی تر بانگهێشتی ئابوور جیهان بكرێنەوە، بەڵام ئەو بابەتە وابەستەیە بە پابەندبوونتان بەو خاڵانەی لەرێكەوتنەكەدا هەیە."
" لەناوەرۆكی رێكەوتنەكەدا هاتووە، ئەگەر بێتو ئێرانییەكان پابەندی بەڵێنەكانیان بن و لەبارێكدا ئەگەر سزاكان سوككران و ئێران تێكەڵی ئابووری جیهان كرایەوە، داوا لەوڵاتان دەكەین ( نەك ئێمە وەك ئەمریكا) كە وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بكەن." جەی دی ڤانس- جێگری سەرۆكی ئەمرسكا وا دەڵێت.