راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند كە لە ناو بازاڕی كەلار بە چەكی جۆری تاپڕ تەقەیان كردووە.
موقەدەمی پۆلیس، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی كەلار، چەند گەنجێك بووە بە شەڕیان و بە چەكی جۆری تاپڕ تەقەیان كرد، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباران، توانی درەنگانێكی شەو هەر شەش تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات و دەستبەسەر تاپڕ و سێ فیشەكی تاپڕو ماتۆڕسكیلێكدا بگرێت.
لەئێستادا هەر شەش تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.