لە سۆران سێ ئافرەت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین -

پۆلیسی دەستگیركردنی سێ ئافرەتی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە كاری لەشفرۆشی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، كە ئەمڕۆ سێشەممە 16-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو ئاگاداركرانەوە كەوا ئافرەتێك كە خەڵكی دەرەوەی شاری سۆرانە، بەڵام ئێستا نیشتەجێی شارەكەیە، ماڵەكەی خۆی بۆ كاری لەشفرۆشی بەكاردەهێنێت و ئافرەتی تر دەباتە ماڵەكەی بۆ كاری لەشفرۆشی و لەبەرامبەردا كرێ وەردەگرێ.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەفرەزەی نوسینگەی سۆران دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆران، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخست و ئەمڕۆ توانیان تۆمەتباری سەرەكیی و دوو ئافرەتی تر كە خەڵكی دەرەوەی سۆرانن، بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیر بكەن.

هەرسێ تۆمەتبارەكە لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەكە نا و بەپێی ماددەی ( 4 و 3 تاوانی لەشفرۆشی) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن