راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش، بڕیاردانە لەسەر خانەنشینكردنی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە مەرجی یاسایی تەمەن و ساڵانی خزمەتی خانەنشینییان هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (17ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی سێ بڕگە دەكرێت:
لە بڕگەی یەكەمدا، بابەتی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵ لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە و گرفت و چارەسەرەكان، گفتوگۆ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا، بابەتی بڕیاردان لەسەر بابەتی خانەنشینكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی كە مەرجی یاسایی تەمەن و ساڵانی خزمەتی خانەنشینییان هەبووە، دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا، بابەتی ڕاگرتنی سوودمەندیی خاوەن داهاتە باڵاكان لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراكیی ناوەندی، كە لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵی لە خەرجییە حاكمەكان پارەی بۆ تەرخان دەكرێت و تایبەتكردنی بە خاوەن داهاتە سنووردارەكان، گفتوگۆ دەكرێت.