راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی سێ كەس ( هەرسێیان بران)ی راگەیاند كە ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
عەقیدی پۆلیس سۆران محەممەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رۆژی چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026 بڵاویكردەوە، دوای لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر سێ تۆمەتباری مادەی هۆشبەر لەگوندی گاكوڵ سەربە ناحییەی قۆرەتوو، بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان مەفرەزەی بەشەكەیان بەهاوبەشی پۆلیسی گەرمیان توانیان لەگوندی ناوبراو سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەرسێكیان( بران ) وە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیان دەست بەسەر بڕی 19 گرام و نیو مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لەئێستادا بەپێی مادەی 26 لەیاسای قەڵاچۆكردنی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و هەر ئەمڕۆ بەبڕیاری دادوەر هەرسێ تۆمەتبار ڕادەستی ئاسایشی گەرمیان كران.