راچڵەکین-
یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە كڕین و بەكارهێنانی جۆرێكی خواردنەوەی پيپسییەك كە ئاڵای عێراقی لەسەر نەخشێنراوەو ووشەی ( الله اكبر)ی لەسەرە.
د. عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "لەبەر ئەوەی ناوی (الله) پیرۆزە و ئەركە بە پیرۆزی ڕابگیرێت و بپارێزرێت، بەهیچ شێوازێك قابیلی سووكایەتی و بێڕێزی نییە."
" دروست نییە ئەم ناوە پیرۆزە لەسەر كاڵا و شتومەكی بازرگانی بەكاربهێنرێت، بەتایبەت لە قوتووی پيپسی، چونكە دوای خواردنەوەی فڕێدەدرێت و دەكەوێتە شوێنی پیس و زبڵدانەوە." وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان وا دەڵێت.
