راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەی هەیینی 19ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەلەبجە : 41 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی