مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 52

راچڵەكین-

لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت، ڕۆژی یەك شەممە 21 ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنج شەممە 25 ی حوزەیرانی 2026 مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە. 

لەهەمان كاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای 1-7-2024بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن