راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بڕێكی زۆر دینار و دۆلاریان لە ماڵێك دزیبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سكاڵای تۆماركرد كە دزی لەماڵەكەی كراوەو بڕی ( 60 ملیۆن دینارو 38 هەزار دۆلاری ئەمریكی) لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە هەر دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، دەستیش بەسەر بڕی 28 ملیۆن و 550 هەزار دیناری عیراقی و 27 هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكیدا بگیرێت، كە هەردوو تۆمەتبار بڕێك لەپارە دزراوەكەیان دابوو بە قاڵبێك ئاڵتون كە بڕەكەی 100 گرامەو توانرا دەست بەسەر قاڵبە ئاڵتونەكەشدا بگیرێت.
لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، ش - س، ئ ، م )، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.