راچڵەكین -
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی كێشە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی لە دیوی ئێرانی مەرزی باشماخ، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەكەوە راگیراوە و گەشتیاران دەتوانن لە مەرزی شۆشمێ-ەوە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-6-2026، سیستەمی ئەلیكترۆنی لەمەرزی باشماخ (دیوی ئێران) كێشەی تێكەوتووەو پچڕاوە، بۆیە هاتووچۆی گەشتیاری لەئێستادا راگیراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەسەرەتای دروستبوونی كێشەكەوە، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ نوسینگەی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری مەریوان و بەرپرسانی مەرزی باشماخ (دیوی ئێران) بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، گەشتیاران راشیگەیاندووە تاوەكو ئێستا كێشەكە چارەسەرنەكراوە و هاتووچۆی گەشتیاری تاوەكو كاتێكی نادیار راگیراوە، هەربۆیە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لە مەرزی شۆشمێ-ەوە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.