راچڵەکین-
ئەمڕۆ هەیینی 19ی حوزەیرانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 76 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
راگەیاندنی دواخستنی گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئەمریكاو ئێران كە بڕیاربوو لە ژنێف-ی سویسرا بەڕێوەبچێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لەبازاڕەكانی جیهاندا.