راچڵەكین-
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا دواخستنی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان ئەمریكاو ئێران كە بڕیاربوو لەژنێف-ی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، بۆ كاتێكی نادیار راگەیاند.
چەند كاتژمێرێك پێش ئەو راگەیەندراوەی سویسرا، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، جەی دی ڤانس- جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەشتێكی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ دانوستانكارانی ئێرانی لە سویسرا هەڵوەشاندەوە:"شاندی ئەمریكی ئامادەبوو بۆ رۆیشتن، بەڵام بەهۆی دۆخێكی لۆجستیكی ئاڵۆز سەردانەكە دواخراوە."
لەبەرامبەردا چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی بڵاویانكردووەتەوە، بەهەمان شێوە تاران بڕیاریداوە رەوانەكردنی شاندەكەی بۆ ژنێف دوا بخات بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر باشوری لوبنان.
پێشتر بڵاوكرابوەوە كە تاران جێبەجێكردنی بەشێك لەخاڵەكانی لێكتێگەیشتنەكەی لەگەڵ واشنتۆن-ی بەستووەتەوە بە جێبەجێكردنی ئاگربەست لە لوبنان، ئەوەش بەو واتایە دێت كە دۆسێ هەرێمایەتییەكان تێكەڵ بەگفتوگۆكانی ئێستای نێوان ئەمریكاو ئێران دەكرێن.