راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 13تا 19ی حوزەیران بڕی (6) ملیارو (605) ملیۆن و (339) هەزارو (432)دینار بووە، لە (91%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (9%) مەقاسەیە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 34.662% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 3 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 6 تا 12ی حوزەیرانی 2026 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (109) ملیۆن و (490) هەزارو (511) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.