هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 54

راچڵەكین - 

دوای دوو رۆژ راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری بەهۆی دروستبوونی كێشە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی لە دیوی ئێرانی مەرزی باشماخ، لەئێستادا كێشەكە چارەسەركراوەو هاتووچۆی گەشتیاریی دەستی پێكردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ شەممە 20-6-2026 بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە لەئێستادا كێشەی سیستەمی ئەلەكترۆنی لە مەرزی باشماخ (دیوی ئێران) چارەسەركراوەو هاتووچۆی گەشتیاری بازرگانی كراوەیە و ئاسایی بووەتەوە وەك ڕۆژانی پێشوو لەكاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانی بۆ كاتژمێر 9ی شەو لەخزمەتی هاووڵاتیان و گەشتیارەكانداین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن