لە هەولێر دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

راچڵەكین - 

تەندروستی هەولێر، تۆماركردنی دوو حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت، كە كوڕ و باوكن و بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵەوە تووش بوون.

ئەمڕۆ شەممە 20-6-2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەكی تەمەن 71 ساڵ و كوڕەكەی تەمەن 29 ساڵ، كە دانیشتووی گەڕەكێكی ناو شاری هەولێرن، بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ لە دوو هەفتەی ڕابردوو و بەركەوتەی ئاژەڵی تووشبوو و پێكهاتە و دەرهاویشتەكانی دوای سەربڕین، دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێكردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەكانیان، چەندین ڕێكاری دەستنیشانكردن و پشتڕاستكردنەوە و چارەسەری پزیشكیی بۆیان گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەكێكیان تا ڕادەیەك جێگیرە و ئەوەی دیكەیان ناجێگیرە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن