وردەکاری بە ئامانجگرتنی ماڵەکەی حەلبوسی

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 245

راچڵەکین-
میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار و لە نزیک ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی حزبی تەقەدووم، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێبکەوێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد: دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و راستییەکانی پشت رووداوەکە و دوای تەواو بوونیان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن