ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەرێمەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو هەرێم وەرناگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە: 
بە هۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 21ی حوزەیرانی 2026، هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن، مامەڵە وەرناگرن.
ببەخشن و لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی بە زووترین کات، ئاگادارتان دەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن