راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی، پێشبینی دەكات لەچەند رۆژی داهاتوودا، بارستەهەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات.
رۆژی یەكشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردەوە:" لەئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ژێر گەرمی كە لەسەر ناوچەكانمان جێگیربووە پلەكانی گەرما لە ماوەی رۆژانی دووشەمە و سێشەمە 22-23/6/2026 بەجێگیری دەمێنێتەوە."
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە بێت:" لە رۆژی چوارشەمەوە 24/6/2026 بارستە هەوایەكی فێنك لە دەریای ناوەراستەوە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەتیش لە رۆژانی 25 تا 27 ی مانگ كاریگەری ئەو بارستە هەوایە زیاتر دەبێت."