لێدوانی نوێی حكومەتی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت، حكومەت گەرەنتی تەواوی كۆمپانیانەوتییەكان دەكات كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، چونكە ئەوە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە.

رۆژی یەكشەممە 21 ی حوزەیرانی 2026 حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، پێش سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن كە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەموز ئەنجامی بدات، كابینەی حكومەتی عیراق تەواو دەكرێت.

لەبارەی ئەو گۆڕانكاریە ئەمنییانەی هەفتەی رابردوو بەبڕیاری سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەنجامدران، وتەبێژەكەی حكومەت ووتی، ئەو گۆڕانكاریانە سزا یاخود بەهۆی كەمتەرخەمیی نین، بەڵكو حكومەت دیدێكی نوێ بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكان دەگرێتەبەر.

"روبەڕووبونەوەی گەندەڵی راناوەستێت و هەموو تۆمەتباران دەگرێتەوە ناونیشانیان هەرچییەك بێت. " 

وتەبێژی حكومەتلا عیراق لەبارەی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن ووتی:" دەوڵەت هەموو گەرەنتییەك بۆ كۆمپانیا نەوتییە كاركەرەكان لە عیراق بەتایبەتی ئەوانەی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، چونكە ئەمە پەیوەستە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە." 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن