راچڵەكین -
سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی بنكە و پێگەكانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 80 كەسی دیكە بەهۆی بۆردومانەكانەوە كوژران و بریندار بوون، بەمەش كۆی ژمارەی كوژراو و بریندارانی ئەو وڵاتە بۆ نزیكەی 16 هەزار و 260 كەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21-6-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی 24 كاتژمێری رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاجیاكانی باشووری وڵات، 49 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و 32 كەسی دیكەش بریندار بوون.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە لە 2ی نیسان-ەوە تائێستا چوار هەزار و 106 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارانیش بۆ 12 هەزار و 153 كەس بەرزبووەتەوە.
بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، لەكاتێكدایە بە فەرمی ئاگربەست لەنێوان هەردوو وڵات بە نێوەندگیریی ئەمریكا و ئێران و قەتەر راگەیەندراوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە سەرباری ئاگربەست، بەڵام چەكدارانی حزبوڵڵا بەردەوامن لە پێشێلكردنی بڕیارەكە، ئەمەش مافیان پێدەدات بۆ بەرگری لەخۆكردن، بنكە و پێگە سەربازییەكانی ئەو حزبە بۆردومان بكەن.