راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی لە لەناحیەی تەكیە راگەیاند كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە داواكراو بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 21-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( نیسان سەنی) گەیشتە دەست دادگای لێكۆڵینەوی چەمچەماڵ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی تەكییە-وە دوای بەدواداچوونەكان و كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتومبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.