ئەنجامی پكشنینی DNAی ئەو ئێسك و پروسكەی لەبناری قەندیل دۆزرایەوە ئاشكراكرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین-

لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئیدارەی راپەڕین ئەنجامی پشكنینی DNAی ئەو ئێسك و پروسكانەیان ئاشكراكرد كە هەفتەی رابردوو لە بناری قەندیل دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لەلایەن ئاسایشی راپەرینەوە بەكەسوكاری (یاد سەرباز)راگەیەندراوە، بەگوێرەی ئەنجامی پشكنینی DNAی ئەو ئێسك و پروسكەی دۆزراوەتەوە، دەركەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ تەرمی ( یاد سەرباز).

یاد سەرباز، رۆژی 28ی ئایاری رابردوو كە دووەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەیدا سەردانی گوندی ئێنزەی بناری قەندیل-یان كرد، دیارنەماو چارەنووسی بەنادیاری مایەوە، تا ئەمڕۆ كە بەفەرمی گیانلەدەستدانی راگەیەندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن