راچڵەکین-
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 73 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
شارەزایانی بوارەكە دەڵێن، کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان، وەبەرهێنەرانی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی ئەو قەیرانەی نرخی نەوتی گەیاندبووە 120 دۆلار، کۆتایی هاتووە.