گرێ كوێرەی پۆستە وزرایە پڕنەكراوەكانی عیراق كەی دەكرێتەوە؟

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 15



راچڵەكین-

گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراق لەبارەی یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە وزاریانەی كابینەی نوێی حكومەت كە تائێستا بەبەتاڵی ماونەتەوە، بەردەوامی هەیە. بەووتەی لیكۆڵەرێكی كاروباری سیاسی عیراق و نزیك لەچوارچێوەی هەماهەنگی، بۆچوونە گشتییەكە بەو ئاڕاستەیەیە كە دوای 10 موحەڕەم ئەو دۆسێیە یەكلا بكرێتەوە.

محەممەد حەسەن ساعدی، بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی راگەیاندووە، لەكۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆكراوە لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، بەگوێرەی لێكتێگەیشتنە سیاسییەكان و دیدگای هاوبەشی حكومەت، بەجۆرێك دەسەڵات دراوە بە سەرۆكوەزیرانی عیراق لە هەڵبژاردنی وەزیرە ئەمنییەكاندا كە لەگەڵ خواستی ئەو قۆناغە سیاسیی و ئەمنییەدا بگونجێت.

لەلایەن خۆشییەوە محەممەد سەڵاح لێكۆڵەر لەكاروباری سیاسیدا دەڵێت، تەواوكردنی پۆستە وزارییەكان بەتایبەت ئەمنییەكان، هەنگاوێكی گرنگە بەئاڕاستەی بەرزكردنەوەی ئەدای حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی، سەرپشكردنی سەرۆكوەزیرانیش لەهەڵبژاردنی وەزیرە ئەمنییەكان رۆڵی دەبێت لە خێراتركردنی سەقامگیری سیاسی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن