راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، لەئەنجامی كاریگەری و هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نزمدەبنەوە.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، لەرۆژی چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026 پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕاورد بە ئەمڕۆ سێشەممە 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوە و كاریگەری ئەو گەرمایە كەمدەبێتەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ناوچەكە جێگیربووە.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەگەر هەیە تا ناوەراستی هەفتەی ئایندە كاریگەریەكانی ئەو بارستە هەوایە بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامی ببێت و پلەكانی گەرما نزمتر ببنەوە .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لە سبەینێ چوارشەممە تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو:
- سلێمانی 36 بۆ 37 پلە.
- هەولێر 38 بۆ 40 پلە.
- دهۆك 38 بۆ 39 پلە.
-هەڵەبجە 38 بۆ 39 پلە.
- كەركوك 39 بۆ 41 پلە
- گەرمیان 41 بۆ 42 پلە
- راپەرین 38 بۆ 39 پلە.
- سۆران 36 بۆ 37 پلە.
- زاخۆ 37 بۆ 38 پلە.