راچڵەكین-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، كۆتایی هاتنی ئەو گفتوگۆ هونەرییانەی راگەیاند كە لەسویسرا بەنێوەندگیری پاكستان و قەتەر بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ ئەنجامدران.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا لەزاری كازم غەریب ئابادی، سەرۆكی تیمی دانووستانكاری هونەری ئێران بڵاویكردووەتەوە، گفتوگۆكان لەنێوان هەر چوار لایەنی بەشدار تیایدا لەسویسرا كۆتاییان هاتووەو لەسەر چوارچێوەی دانووستانەكان لەقۆناغی داهاتوودا رێككەوتوون.
" هەر لەو گفتوگۆیانەدا بڕیادراوە بە پێكهێنانی چوا گرووپی كار بۆ كۆتایی هێنان بەسزاكان، كاروباری ئەتۆمی، بونیاتنانەوەو گەشەی ئابووری و چاودێری و جێبەجێكردن." جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وا دەڵێت.