ئەو كەسانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە لەهەڵەبجە ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین-

لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای پارێزگای هەڵەبجە، ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كەتائێستا فۆرمی دامەزراندنیان پڕنەكردووەتەوەو دوا وادەی گەڕاندنەوەی فۆرمەكان ئاشكرا دەكات.

رۆژی سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026 لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە:" پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە بەرەو كۆتایی دەچێت. سبەینێ چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026 لە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، سیستەمی پێشكەشكردنی فۆرمەكە بە فەرمی ڕادەگیرێت و دادەخرێت."

"ئەم وادەیە دوا مۆڵەتە و بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە. داواكارین لەوانەی تا ئێستا فۆرمەكەیان پڕنەكردووەتەوە، پەلە بكەن لە تۆماركردنی زانیارییەكانیان، چونكە دوای كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ سیستەمەكە بە تەواوی ڕادەوەستێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن