راچڵەكین -
لەناوچەی پیشەسازیی قەزای كەلار، پیشەوەرێك تەزووی كارەبای بەركەوت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23-6-2026 روویداوە، پیشەوەرێك لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار، لەكاتی هەڵواسینی تابلۆی دوكان، بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.
لەدوای رووداوەكە، تەرمی پیشەوەرەكە بەمەبەستی توێكاری، رەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنییەتی رووداوەكە، دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.