تەندروستی راپەڕین دوو كارمەندی سەنتەری تیشك لە رانیە سزادەدات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 77

راچڵەكین -

تەندروستی ڕاپەین لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەنتەری تیشك لە رانیە كە تێیدا نەخۆشێك چاوەڕِِِانی ئەنجامدانی تیشك دەكات و هیچ كارمەندێكی لێ نییە، لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت و دوو كارمەندی سەنتەرەكە بەهۆی كەمتەرییەوە سزا دەدات.
  
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەین، روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوی هاتووچۆكەی ئەمڕۆی شاری ڕانیە بڵاوكردەوەو تێیدا وێڕای ئاڕاستەكردنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ كەسوكاری كۆچكردووان و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، دەستخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم پزیشك و كارمەندانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیە كردووە كە دڵسۆزانە كاری خۆیان كرد لە بەهاناوەچوونی بریندارەكانی رووداوەكە.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆیەی لەسەر سەنتەری تیشك لەڕانیە، بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناو دوای لێكۆڵینەوەی ورد، دەركەوت سەرەڕای ئەو خزمەتانەی پێشكەشی بریندرەكان كرابوو، بەڵام لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دووبارەنەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە، لیژنەكە سزای بۆ كەمترین كەمتەرخەمی دەركرد و دوو لەو كارمەندانەی كە بە كەمتەرخەم دیاریكران، سزادران و سزای ئاگاداركردنەوەش ئاڕاستەی ستافی بەڕێوەبردنی سەنتەرەكە كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن