راچڵەكین -
لەسنووری ئیدارەی سۆران چوار بەنزینخانە بەهۆی خراپی و نزمیی كوالیتی بەنزین، بڕیاری داخستنیان درا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 23-6-2026، لەسەر نوسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەوت و كانزاكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، مەفرەزەكانمان لە بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، هەڵسان بە داخستنی چوار بەنزینخانە بەهۆی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان و خراپی و نزمیی كوالیتی بەنزین.
پۆلیسی سۆران داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، لەكاتی بەدیكردنی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی ژووری كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە بكەن.