ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لەسەر دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سوودانی دێتەدەنگ

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین -

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رەتیدەكاتەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ محەمەد شیاع سودانی دەرچووبێت و رایدەگەیەنێت: ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە، ساختەیە و رێكاری یاساییش بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگیرێتەبەر.

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ-ی یەكەم لە بەغدا بڵاوكرایەوە كە تێیدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراقی دەركردووە، ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، دوای پەیوەندیكردن بە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ-ی یەكەم، دەركەوت نوسراوەكە ساختەیە و هیچ فەرمانێك بۆ دەستگیركردنی سودانی دەرنەچووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هۆشداریشی داوە لەم جۆرە سەرپێچییە یاساییە و جەختی لەوەكردووەتەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە نوسراوە ساختەكەیان بڵاوكردووەتەوە، بۆئەوەی رێكاری یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن