راچڵەکین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 72 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
شارەزایانی بوارەكە دەڵێن، کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان، وەبەرهێنەرانی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی ئەو قەیرانەی نرخی نەوتی گەیاندبووە 120 دۆلار، کۆتایی هاتووە.