ئەمریكا گۆڕانكاری لە كۆتو بەندەكانی سەر هەڵبژاردەی ئێران دەكات

وەرزش

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 72


راچڵەكین-

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا سوككردنی بەشێك لەو كۆتو بەندانەی راگەیاند كە خستوویەتییە سەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران كە بەشداری لەمۆندیالی 2026 دا كردووە.

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا رایگەیاند، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەتوانن دوو رۆژ پێش یاریەكەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر بچنە ناو خاكی ئەمریكا، بەڵام بەو مەرجەی دوای كۆتایی هاتنی یاریەكە، دەستبەجێ خاكی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

هاوكات وتەبیژی یەكێتی تۆپی پێی ئێران رایگەیاندووە، دوای ئەو بڕیارە، هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان ئەمڕۆ چوارشەممە كەمپی مەشقەكانی لە تیخوانای مەكسیك بەرەو سیاتل جێدەهێڵێت.

پێش دوو هەفتە لە دەستپێكردنی یاریەكانی مۆندیال،  یەكێتی تۆپی پێی جیهان ( فیفا) ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داوایەكی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەگواستنەوەی كەمپی مەشقەكانیان لە تۆكسۆن-ی ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریكا بۆ تیخوانا لە مەكسیك، بەڵام ڕێگری لە بەشێك بەرپرسانی تیمەكەو ئەندامانی دەستەی هونەری ئێران كرا، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیاندا گەشتی ئەمریكا بكەن.

لەگەڕی یەكەم و دووەمی یاریەكانی مۆندیالدا، هەڵبژاردەی ئێران دوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی نیوزلەنداو بەلژیكا ئەنجامداوە لەیاری یەكەمدا بە ئەنجامی 2-2 یەكسان بوون، بەهەمان شێوە لەیاری دووەمدا یەكسان بوون بەبێ گۆڵ، یاری سێیەمی هەڵبژاردەكەی ئێران لەگەڵ فیرعونەكانی میسر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن