راچڵەكین-
قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەكات هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بەبریكارەكانی غاز لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی كۆن بەبتڵی نوێ.
رۆژی چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026 لیژنەی غازی قائیمقایەتی سلێمانی لەئاگادارییەكدا داوای لەهاوڵاتییان كردووە، هیچ بڕەپارەیەك نەدەن بەبریكارەكانی غاز لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی كۆن بەبتڵی نوێ.
هاوكات بریكارەكانی غاز ئاگادار كراونەتەوە، لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی كۆن بەنوێ هیچ بڕە پارەیەك وەرنەگرن هەر بریكارێك پارەی زیادە وەربگرێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
قائیمقاییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەكاتی هەبونی هەرسەرپێچی و سكاڵایەك تایبەت بەبریكارەكانی غاز، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەژمارە تەلەفۆنی ٠٧٧١٦٩٦٣٩٣٩ سكاڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی.