ترەمپ هەڕەشەی كۆتایی هێنان بەدانووستانەكان لەگەڵ ئێران دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین پەیامیدا هەڕەشەی كۆتایی هێنان بە دانووستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران دەكات ئەگەر بێتو تاران بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكات لەبارەی سەلامەتی كەشتیوانی و بەخشین لەباج لە گەرووی هورمز.

دۆناڵد ترەمپ لە سەكۆی تروس سۆشیال بڵاویكردووەتەوە:" ئێران بەئەمریكای راگەیاندووە باج و كرێی سەلامەتی و هیچ پارەیەكی تر لەژێر هیچ ناوێكدا لەو كەشتیانە وەرناگرن كە بەگەرووی هورمزدا تێدەپەڕن."

ترەمپ لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا ڕەخنەی لەو ڕاپۆرتانە گرت كە ئاژاوەگێڕیانە بڵاودەكرێنەوەو زانیاری ناڕاست لەو بارەیەوە لەخۆ دەگرن .

ترەمپ، هەروەها ئەوەی ڕەتكردەوە واشنتۆن بەشێوەی كاش هیچ بڕە پارەیەكی بەئێران دابێت یان بەشێك لەپارە بلۆككراوەكانی ئەو وڵاتە ئازاد بكەن و دەڵێت:" بەشێك لەپارە بلۆككراوەكانیان كەلەژێر كۆنترۆڵی تەواوەتی ئێمەدان ئازاد دەكەین بۆ جووتیارەكانمان و خاوەن كیڵگە ئاژەڵییەكان بۆ كڕینی گەنمەشامی، سۆیا و گەنم."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن