راچڵەكین-
زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەی لێكۆڵینەوەی زانكۆ لەسەر دۆسێی عەبدوللەتیف ئەحمەد، كارەكانی خۆی تەواوكردووە پێشنیارە گونجاوەكانی خۆی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای كردووە.
رۆژی پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026 زانكۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:"لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ڕای گشتی ناوەندە ئەكادیمییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوەی زانكۆ كارەكانی خۆی تەواوكرد پێشنیارەكانی گونجاوەكانی خۆی كە مافی خوێندكاران و ئەكادیممیان لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای كرد بە مەبەستی پەسەندكردن."